لوکاکو تۆڵەی خۆی لە ئینتەر و چێڵسی دەکاتەوە

بارودۆخی ڕۆمێلو لوکاکوی بەلجیکی گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەرداهاتووە، یاریزانەکە ڕووە و شاری تۆرینۆ ئاراستەی گۆڕیوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی “سکای سپۆرت”، لوکاکو تۆڵەی ئەوەی لە چێڵسی و ئینتەر میلان کردووەتەوە کە پشتگوێیانخستووە و گرێبەستەکەی یەکلایی ناکەنەوە، لە وەڵامی هەردوو یانەکەدا ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس کردووە.

ئینتەر میلان بڕی 35 ملیۆن یورۆ و پێنج ملیۆنی وەک پاداشت بۆ گواستنەوەی پێشکەش بە چێڵسی کردووە، یانە ئینگلیزییەکە قایل نابێت و ئینتەریش بڕەکە زیاد ناکات، لەم نێوەندەدا یانەی یوڤانتۆس 37.5 ملیۆنی پێشکەشکردووە لەگەڵ 2.5 ملیۆنی پاداشت، یاریزانەکەش ڕاستەوخۆ ڕەزامەندیی دەربڕیوە و لە چاوەڕوانی وەڵامی بەرپرسانی چێڵسی-دایە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لوکاکو لەگەڵ یوڤێ لەسەرهێڵە و وەڵامی تەلەفۆنی بەرپرسانی ئینتەر میلان ناداتەوە، ئەوەش ئیدارەی ئینتەری تووڕەکردووە و هەڕەشەی کشانەوە لە گرێبەستەکەی دەکەن.

بابەتی پێشتر

کەمئاوی هەمەچەشنی زیندەوەرانی عێراق لەناودەبات

بابەتی دواتر

سبەینێ کلاسیکۆی تێنسی سەرزەوی-یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share