هەنگاوێک بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست جێبەجێکرا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایدەگەیەنێت، تێکەڵکردنی ناوی مامۆستایانی گرێبەست لە سیستمی پەیرۆڵ هەنگاوی یەکەمە بەرەو بەهەمیشەییکردن و دامەزراندنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تێکەڵکردنی ناوی مامۆستایانی گرێبەست لە سیستمی پەیرۆڵ، خۆی لە خۆیدا دانپێدانانێکی ڕەسمی و هەنگاوی یەکەمە بەرەو بەهەمیشەییکردن و دامەزراندنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست.

ڕاشیگەیاند، ئێمە ژمارەمان 86 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەستە و مووچەی یەک مانگمان 42 ملیار دینارە، دەبێت وەک 300 هەزار مامۆستا گرێبەستەکەی عێراق تەماشا بکرێین.

وتیشی، دەبێت وەفدی هەرێمی کوردستان هەرکاتێک سەردانی بەغدادی کرد، پرسی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەستیش لەگەڵ حکومەتی عێراقدا تاوتوێ بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: تەمێكی مامناوەند دروستدەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەمێكی مامناوەند…
زیاتر ببینە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دەستیانپێکردەوە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستیانپێکردەوە. ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، رایگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دەستیانپێکردەوە. ئەوە لەکاتێکدایە، دوای…
Total
0
Share