وەزیری بەرگریی ئەمریکا: 14 کەسمان لە ‌هێرشێکدا کوشت کە ماددەی هۆشبەریان دەگواستەوە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆسەر چوار بەلەم لە رۆژهەڵاتی زەریای هێمن، 14 کەسیان کوشتووە کە گومانی ئەوەیان لێکراوە ماددەی هۆشبەریان گواستبێتەوە.

پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X نووسیویەتی، “توانیمان لە سێ هێرشدا لە رۆژهەڵاتی زەریای هێمن، 14 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین کە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە و گواستویانەتەوە، یەکێک لە بازرگانەکانیش توانیویەتی دەرباز ببێت”.

دەشڵێت، “ئەو بازرگانەی کە دەربازبووە، هێزی سنوورەکانی مەکسیکەوە بەدوایدا دەگەڕێن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share