بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ کەس گـ.ـیانیانلەدەستدا.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە و بەهۆی شێواویی تـ.ـەرمەکانەوە، تاوەکو ئێستا ناسنامەیان دیارنییە.
چەند شایەتحاڵێکی رووداوەکە باسیان لەوەکردووە، سەگێکی بێلانە هاتووەتە سەر شەقامەکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ویستوویەتی لێینەدات، بۆیە بەخێرایی رووی ئۆتۆمبێلەکەی وەرگێڕاوە و بەمهۆیەوە، رووداوەکە روویداوە.