نەرمین مەعروف: سبەی مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت

نەرمین مەعروف ئاشکرایدەکات، بڕیارە سبەی مووچەی مانگی هەشت بگاتە هەرێم.

نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بڕیارە سبەینێ حکومەتی عێراق مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و پاشان دەست بە دابەشکردنی بکرێت”.

لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی دیکە، ئاماژەی بەوەکرد، “ئەگەر هەرێم پابەندبێت بە هەناردەکردنی نەوتەوە و بەردەوامبێت، هەروەها هەردوولا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێم، ئەوا ئەمساڵ هیچ مووچەیەک نافەوتێت و سەرجەمیان لە کاتی خۆیاندا دەدرێنە مووچەخۆران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیندار زێباری: لەماوەی ساڵێکدا پێنج هاوڵاتیی هەرێم بە بۆردومانی تورکیا شەهید بوون

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەماوەی تەنها ئەمساڵدا پێنج هاوڵاتی هەرێم لە بۆردومانی سەر سنورەکاندا…
Total
0
Share