ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی كامێراكانی چاودێرییەوە بڕیار دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبێتەوە و لەبارەی کامێراکانی چاودێرییەوە بڕیار بدات.

بەپێی بانگهێشتنامەیەك كە ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاراستەی سكرتێری ئەنجومەنەكەی كردووە، بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەندامانی ئەنجومەن، کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكەش دانانی كامێرای چاودێری لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتە دەخرێتە دەنگدان و بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 16 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاداشتێكدا داوایان لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردبوو، دانانی كامێرای چاودێری لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕەتبكرێتەوە و بە کارێکی نایاسایی وەسفیان کردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزنجە.. کەسێک دەستگیرکرا زیاتر لە 100 داری بڕیوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند, لە بەرزنجە هاونیشتمانییەک بەهۆی داربڕینەوە دەستگیرکرا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share