بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەبۆنەی دروستبوونی تەمێکی زۆر لەناو شاری سلێمانی، بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و دروستبوونی تەمێکی زۆر لە شاری سلێمانی و دەوروبەری و کەمبوونەوەی ئاستی بینین، “داواتان لێدەکەین پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن، خێرایی ئۆتۆمبێلەکانتان کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بە لایتی ئۆتۆمبێلەکانتان، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و بەدووربن لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت)، ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان کارناکات، نەهێندرێنە سەر شەقام، تاوەکو بەدووربن لە رووداوی هاتوچۆ”.
داواش لە شۆفێران دەکات، “بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت، سەردانی رێگەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە لە چەندین شوێندا تەم هەیە و ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک کەمبووەتەوە”.