ئامانج عەزیز: بانگەشەیەکی زۆر ئارام و لەسەرخۆ بەڕێوەدەچێت

بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە سنووری سلێمانی بانگەشەیەکی ئارام و هێمن و لەسەرخۆ بەڕێوەدەچێت.

ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، “20 رۆژمان لە بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن تێپەڕاندووە و و نزیکەی 15 رۆژێکمان ماوە، ئەم ماوەیەی کە تێپەڕیوە لە سنووری ئێمە چەند حاڵەتێکی کەمی پێشێلکردن تۆمارکراوە و رەوانەی ئۆفیسی سەرەکیمان کردووە بە مەبەستی پێداچوونەوەی سکاڵاکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانین بڵێین بانگەشەیەکی هێمن و ئارام و لەسەرخۆ بەڕێوەدەچێت، ئەمەش جێگای دڵخۆشییە بۆ ئێمە.

ئاشکراشیکرد، سزای سەرپێچی بانگەشەی هەڵبژاردن لە پێبژاردنی دوو ملیۆن دینار دەستپێدەکات و تا دوورخستنەوەی کاندید دەڕوات بەپێی جۆری سەرپێچییەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار؛ چی بەربەستێک لەبەردەم ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیرانە؟

پاش هەڵبژاردنی نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتی وەک سەرۆککۆماری نوێی عێراق، قۆناغی داهاتوو ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێیە؛ ئەم پڕۆسەیەش لەنێوان…
Total
0
Share