قوباد تاڵەبانی: سەردەمی پەرتبکە و زاڵبە بەسەرچوو

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئەم یەکێتییەی ئێستا چەند ساڵە خۆی بە نوێنەری هەموو ئەو خەڵکە دەزانێت کە ناڕازین لە شێوازی حکومڕانی لە کوردستان، هەروەها دەیانەوێت کێشەکان لەگەڵ بەغداد بەپێی دەستوور چارەسەربکرێت.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی 14ی خەبات، 18ی تۆپزاوە و 15ی قوشتەپە، رامگەیاند لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا رێژەیەکی زۆری خەڵکی ناڕازی دەنگیان بە لایەنەکانی دیکە داوە، بەڵام با ئێستا لە خۆیان بپرسن دەنگەکانیان چ کاریگەرییەکی هەبووە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان؟ وتیشم دەنگدانی خەڵکی ناڕازی بە لایەنەکانی دیکە لە رابردوودا بە داخەوە هۆکار بوو بۆ تێکچوونی هاوسەنگیی هێز لە بەرژەوەندیی پارتی و یارمەتیدەر بوو بۆ سیاسەتی (پەرتبکە و زاڵبە)ی پارتی”.

دەشڵێت، “ئەم یەکێتییەی ئێستا کۆتایی بەو سەردەم و سیاسەتە هێناوە، بۆیە بەهێزتر بووە و ئەگەر خەڵکی ناڕازیش لەم هەڵبژاردنەدا دەنگبدەن بە یەکێتی جگە لەوەی کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا دەتوانین چارەسەربکەین، دەشتوانین لە هەرێمیش بە هێزێکی زیاترەوە باری خواری حکومڕانی راستبکەینەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و تەمویلە و رێكارەكانی ناردنی ئەو پارەیە…
Total
0
Share