بەلەمێکی کۆچبەران بە 70 سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت

وتەبێژی دادگای پارێزگای مەهدیە لە تونس رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تونس ژێرئاوکەوت و لانیکەم 40 کەس گیانیانلەدەستدا.

وەلید شەتبری، وتەبێژی دادگای پارێزگای مەهدیە لە تونس رایگەیاند، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە روویداوە و لانیکەم 70 سەرنشین لەناو بەلەمەکەدا بوون؛ تاوەکو ئێستا تەرمی 40ـیان هەڵگیراونەتەوە.

وتیشی، کۆچبەرەکان خەڵکی وڵاتانی کیشوەری ئەفریقان و 30 کەسیان رزگارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەترسیدارترین ناوچەی جیهان كوێیە كە ئۆكرانیا كار بۆ پاراستنی دەكات؟

لەكاتێكدا مۆسكۆ دەیان هەزار سەربازی خۆی لەسەر سنوورە هاوبەشەكانی لەگەڵ ئۆكرانیا كۆكردووەتەوە، سەربازانی ئۆكرانی بە كڵاشینكۆفەكانی سەرشانیانەوە گەڕانەكانیان…
Total
0
Share