نرخی نەوت بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەكی نوێی تۆماركرد و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت نزیكەی دوو دۆلار بەرزبووەوە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ڕێژەی 1.50  دۆلار بەرزبووەوە و بە 72.92 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساسیش بە ڕێژەی 1.24 دۆلار بەرزبووەوە و بە 70.49 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

لای خۆیەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر عەمباركردنی نەوتە لەلایەن چینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پیشمەرگە رایگەیاند، “رۆژی سێشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەشدەکرێت”. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “هاوکاریی…
Total
0
Share