پارتی نیگەرانە لە ئاشكرابوونی ناكۆكییەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران

شاخه‌وان عه‌بدوڵا لەبارەی ناكۆكییەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران هاتە دەنگ، نیگەرانە لە دزەپێكردنی ئەو نووسراوانەی ناكۆكییەكەیان ئاشكراكرد.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو نووسراوی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكەكە بڵاوكرایەوە، كە ناكۆكن لەبارەی ناوهێنانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران.

حەلبووسی دەڵێت ناوهێنانی “دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران” نادەستوورییە و پێویستە بوترێت، “سەرۆك و جێگرەكانی”، بەڵام زاملی بە نووسراوێك وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت، “دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران” دەستەواژەیەكی دەستوورییە.

ئەو ناكۆكییە كاریگەریی لەسەر هاوپەیمانێتیی نێوان سوننەكان و ڕەوتی سەدر دروستكردووە و ئەگەری هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانێتییە سێقۆڵییەكەی “سەدر، پارتی، سووننە” لەئارادایە، بۆیە پارتی لەو ناكۆكییانە و ئاشكرابوونیان نیگەرانە.

میدیای عێراقی ئاماژە بە نیگەرانیی شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات، بەهۆی دزەپێكردنی ئەو نووسراوانەی حەلبووسی و زاملی.

بەپێی میدیاكان، شاخه‌وان عه‌بدوڵا هەڕەشەی ئەوەی كردووە، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئه‌و كەسانە‌ ده‌گرێته‌به‌ر، كه‌ دزه‌ به‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەران ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: توركیا بەشێكی خاكی عێراقی داگیركردووە، پێویستە بەهێز دەربكرێت

ئەندامێكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە بەهێز وەڵامی توركیا بدرێتەوە، بۆ دەركردنی لەنێو خاكی عێراقدا،…
زیاتر ببینە

“پەرلەمان دەتوانێت بیگۆڕێت”
حكومەتی ناوەند لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار ڕونكردنەوە دەدات

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بگۆڕێت، بەڵام حكومەت ناچارنابێت جێبەجێی بكات. حەسەن نازم،…
Total
0
Share