بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، پڕۆژەی جووتسایدی فیدراڵ لە کۆیە، کە پڕۆژەیەکی گرنگە بۆ شارەکە تەواوکرا.
لەئێستادا، کارەکانی پرۆژەکە کۆتاییانهاتووە بڕیارە بەم نزیکانە، بە رووی شۆفێراندا بکرێتەوە.
پڕۆژەی جووتسایدی فیدراڵ، پڕۆژەیەکی شەش کیلۆمەترییە کە بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار دینار جێبەجێکراوە؛ ماوەی 11 ساڵ بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی وەستابوون، بەڵام ئەمساڵ بە بەدواداچوون و هەوڵی راستەوخۆی قوباد تاڵەبانی، کارەکانی تەواوکران.