کەشناسێک: سبەینێش هەورەبروسکە و بارانی بەخوڕ بەردەوامدەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین بەردەوامدەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە درێژایی کاتەکان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانییەوە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، هەولێر، ئیدارەی سۆران و ڕاپەرین بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ دەستپێدەکاتەوە، لە هەندێک کات و شوێنیشدا بارانەکە بەخوڕ دەبێت و هەورەبروسکە و تەرزەی لەگەڵدا دەبێت.

وتیشی، لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆ بۆ ئێوارە، ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە و تاوەبارانی کورتخایەن لە هەندێک شوێندا دەبێت، بەڵام پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان کەشوهەوا جێگیردەبێت، دواتر لە کاتەکانی ئێوارە، کاریگەریی ئەو ناجێگرییە لاواز دەبێت و کۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراقیان ڕاگەیاندووە دەتوانن مانگانە تا 75 ملیار دینار بنێرن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پاش ئەوەی ئەم هەفتەیە عێراق پارەی مووچەخۆرانی خۆی دابەشکرد، پاش ئەوە پارەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share