پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو خێزانانەی نەیانتوانیوە لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک خۆیان تۆماربکەن، لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانیان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، بەمەبەستی تۆمارکردنی ئەو خێزانانەی کە بە هەر هۆکارێک لە ماوەکانی رابردوودا نەیانتوانیوە لە سیستمی نوێی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکدا خۆیان تۆماربکەن و هەژماربکەنەوە، لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانمان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پرۆسەیە تەنیا بۆ ئەو خێزانانەیە کە هەژماریان نەکردووەتەوە لە بەرنامەی ‘البطاقة التموينية’ و پێویستە کارتی نیشتمانی ئەندامانی خێزان و کارتی زانیاریی پێشکەشبکەن لەگەڵ بەڵێننامەکەدا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا گواستنەوە و زیادکردنی منداڵ ئەنجامنادرێت، تاوەکو ئەو کاتەی بەشی خزمەتگوزاری لەناو بەرنامەکەدا کارادەکرێت.