قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، “چارەسەرکردنی كێشەی مووچە و بودجە و بێ بازاڕیی خەڵك بە یەکێتی دەکرێت”.
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، بە هەوڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵەبجە بوو بە پارێزگا و هەروەها ئەوە یەکێتی بوو توانی بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دابنێت.
وتیشی، فشاری سەرۆک بافڵ بوو نەیهێشت ئەو غازەی بۆ کارەبا بەکاردەهێندرێت بەفیڕۆبچێت ئەگەر کاک بافڵ نەبوایە غازەكەش وەك نەوتەكە تەفروتونا دەكرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هێز و ئیرادەی یەكێتی بووە كە كوردستانی پاراستووە، چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە و بێ بازاڕیی خەڵك، لە بەغداد بە یەكێتی دەكرێت”.