راگەیەندراوی کەشناسی لەبارەی هاتنی یەکەم شەپۆلی بارانبارین

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، درەنگانی شەوی دووشەممە یەکەم شەپۆلی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی بومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیەندراوێکی دەربارەی دەستپێکی وەرزی بارانبارین بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دەستپێکى وەرزى بارانبارین لە ساڵی رابردوو لە بەرواری 21ی ئەیلوولی 2025بوو، کە بەشێک لە سنوورى پارێزگاکانى هەولێر، سلێمانى و دهۆک بە رێژەى جیاجیا باران تۆمارکرا.

لەبارەی دەستپێکی وەرزی دابارینی ئەمساڵ ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ پێشبینیی هاتنى دەستپێکى وەرزى بارانبارین هەیە بۆ ناوچەکەمان، شەپۆلی بارانەکە لە درەنگانى شەوى دووشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025، دەستپێدەکات، شەپۆلەکە تاوەکو رۆژى چوارشەممە بەردەوامدەبێت، لە ماوەى رۆژانى سێشەممە و چوارشەممە ئاسمان بەردەوام نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەی گەرمی بە نزیکەى (3-4) پلەى سیلیزى.

ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلەکە سەرەتا لە سنوورى ئیدارەى زاخۆ دەستپێدەکات، پاشان دەگاتە ناوچە شاخاوییەکانی سنوورى پارێزگاى دهۆک، دواتر ناوچە سنووریەکانى پارێزگاى هەولێر، هەندێک ناوچەى شاخاویى ئیدارەى راپەڕین.

سەبارەت بە ئاماری دابارینەکە باسی لەوەشکرد، لەبەر ئەوەى دەستپێکى وەرزى بارانبارینە ئەگەرى گۆڕانکارى زۆرە لە بڕ، کات و ناوچەى دابارین هەیە، هەروەها بەهۆى زیادبوونى خێراى با کە دەگاتە سەرووى 20کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ لە ناوچە دەشتاییەکاندا هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌نگى پیاوێك گۆڕدرا

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی فێركاریی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ پیاوێك ‏ئه‌نجامدرا و ده‌نگى گۆڕدرا. ‏ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری فێركاریی هه‌ولێر،…
زیاتر ببینە

هەردی سەڵاح: ئەقڵیەتی چەند کەسێکی ناو خێزانێک پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیان پەکخستووە

هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەقڵیەتی چەند کەسێکی ناو خێزانێک لە حزبێکی سیاسی، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی…
Total
0
Share