هاتوچۆی هەڵەبجە، رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆرى تۆیۆتا لاندکرۆزەر میکزەمینی رەنگی خاکی له کاتی گەڕانەوەی له ناحیەی بیاره لەسەر رێگای سەرەکیی بیاره ـ خورماڵ نزیک نەخۆشخانەی گشتیی هەورامان خۆی کێشا بە ستونێکی کارەبادا.
دەشڵێت، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانیلەدەستدا، ئێستا تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
هاتوچۆی هەڵەبجە ئەوەش دەڵێت، ئەو شۆفێرەی گیانیلەدەستداوە ناوی، ئامانج لوقمانە، لەدایکبووی ساڵی 1996ە و دانیشتووی قەزای سەیدسادقە.