دەربارەى مووچەى خانەنشینان روونکردنەوە دەدرێت

پەرلەمانتارێکى کورد دەڵێت، لە هەوڵداین یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بەسەر هەموو خانەنشیناندا جێبەجێ بکرێت,

سۆران عومەر، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، مووچەی خانەنشینان لە مانگی دوو (شوبات) گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

وتیشى، “وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیەوە جێبەجێ دەکرێت واتە لە (2022/11/23) بەدواوە، ئەوەی پێشتر هەرێم مووچەکەی هاوتا کردبوو هەڵدەوەشێتەوە و دەیانەوێ پارەکەشیان لێوەربگرنەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەشکرد، ئەمە “ناحەقیە” بەرامبەر بە خانەنشینان و لە هەوڵداین یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بەسەر هەموو خانەنشیناندا جێبەجێ بکرێت، نەک تەنها ئەوانەی لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی خانەنشین بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتا ئەحمەد: هیچ مامۆستایەك لەسەر بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن سزانادرێت

لەسەر سزادانی مامۆستایان بەهۆی بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن، بەرپرسێكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ مامۆستایەك لەسەر بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن…
Total
0
Share