شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرایدەکات، لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەک، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەک کە سەرچاوەیەکەی باشووری ئەوروپا و دەریای ناوەڕاستەوە، لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە 21ی تشرینی یەکەمی 2025، شەپۆلێکی بارانبارین بەرێژەی جیاجیا ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو ئێوارەی رۆژی چوارشەمە 22ی تشرینی یەکەمی 2025، بەردەوامدەبێت.

دەشڵێت، پێشبینیی بارانی کەم و پچرپچر دەکرێت بۆسەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکوک، ئیدارەی راپەرین، پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران، هەروەها لە هەندێک شوێن بڕی بارانەکە زیاتر دەبێت و لە نێوان 2 تا 5 ملیمەتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سنووری پارێزگای دهۆک، بەتایبەت ئیدارەی زاخۆ و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگاکە کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە بەهێزدەبێت، لەو ناوچانەدا ئەگەری بارانی بەخوڕ، تەرزە و چالاکبوونی هەورە بروسکەی بەهێز لەئارادا دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەندێک شوێن ئەگەری ئەوە دەبێت کە لافاو دروستبێت و بارانێکی زۆر ببارێت، بڕی بارانەکەش لەنێوان 20 تا 50 ملیمەتربێت، هەروەها پلەی گەرمیش لەماوەی ئەم شەپۆلەدا بە جیاوازیی ناوچەکان 5 تاوەکو 8 پلە نزمدەبێتەوە، پاشان لە کۆتایی هەفتەوە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە ڕوون و ئاشكرایە و هەوڵەكانمان لە پێناو لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنێكی نیشتمانییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە شاندی نوێنەرانی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی…
زیاتر ببینە

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان راگیرا

لە کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بڕیاردرا، دەستبەسەرداگرتنی ئەو جۆرە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوەكان: باران كەمتر باریووە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوەكان لە ساڵی رابردوو باشترە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی تائێستا باران كەمتر باریووە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوەكان لە ساڵی رابردوو باشترە.…
Total
0
Share