بەرگریی شارستانیی هەولێر: گەنجێک لە زێی گەورەدا خنکا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاشکرایکرد کە گەنجێک کە بەمەبەستیی گەشتیاریی چوبووە ناوچەکە لە زێی گەورە لە سنووری گوندی گۆپاڵە خنکا.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، نەقیب ئامانج محەمەد لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، لە کاتژمێڕ 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ لە ئاوی زێی گەورە لە سنووری گوندی گۆپاڵەی سەربە ناحیەی بازیان خنکا.

بەپێی وتەی نەقیب ئامانج، گەنجەکە ناوی ئەحمەد عومەرە و بەمەبەستی مەلەکردن لە هەولێرەوە ڕووی لەو ناوچەیە کردووە، بەڵام بەهۆی نەشارەزاییەوە خنکاوە.

باسی لەوەشکردووە کە تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانی سەربە بەرگریی شارستانی سەرقاڵی گەڕانن بەدوایدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەردی سەڵاح: وەزارەتێک بە دوو مانگ نەتوانێت لیستێکی مووچە ئامادەبکات دەبێت سزابدرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “وەزارەتێک بە دوو مانگ نەتوانێت لیستێکی مووچە ئامادەبکات دەبێت سزابدرێت”. هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی…
Total
0
Share