زلێنسکی بۆ پوتن: تۆ وەرە بۆ کیێڤ

ڤۆڵۆدیمێر زلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پیشنیارەکەی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیای رەتکردەوە کاتێک داوای لێکردبوو سەردانی مۆسکۆ بکات، تاوەکو لە مۆسکۆ گفتوگۆی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بکەن.

ڤۆڵۆدیمێر زلێنسکی، لە گفتۆگۆیەکدا لەگەڵ تۆڕی ئەی بی سی ئەمریکی دەڵێت، “با پوتن بێتە کێیڤ، لە کاتێکدا هەموو رۆژێک وڵاتەکەم بۆمبباران دەکرێت، ناتوانم بچمە مۆسکۆ، ناتوانم بچمە وڵاتی ئەم کەسە تاوانبارەوە”.

باسی لەوەشکردووە، “پوتن نایەوێت کۆبوونەوەی کۆتاییهێنان بە جەنگ ئەنجامبدرێت، بەڵکو دەیەوێت کۆبوونەوەکە دوابکەوێت، بەمەش دەیەوێت یاری بە ئەمریکا بکات و دۆسییەی کۆتاییهێنان بە جەنگ دوابخات”.

وتەکانی زلێنسکی لەمبارەیەوە پاش ئەوەدێت هەفتەی پێشوو پوتن پێشنیاری کۆبوونەوەی دیپلۆماسی لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ زلێنسکی خستبوویەڕوو و، داوایکردبوو ئەگەر سەرکردەکانی ئۆکرانیا خواستی گفتۆگۆیان هەیە پێویستە سەردانی مۆسکۆ بکەن، گرەنتی تەواوی ئاسایشیان دەکرێت و ژیانیان پارێزراو دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر 30 هەزار كەسی لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا ئاوارەكرد

له‌ ویلایه‌تى كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی خێرا ‏ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره‌كه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه‌.…
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ڤێنزوێلا: زۆربەی ئەندامانی تیمی پاراستنی نیکۆلاس مادۆرۆ کوژراون

وەزیری بەرگریی ڤێنزوێلا رایگەیاند، زۆربەی ئەندامانی تیمی پاراستنی نیکۆلاس مادۆرۆ لە ئۆپراسیۆنەکەدا کوژراون. ڤلادیمێر پادرینۆ، وەزیری بەرگریی ڤێنزوێلا…
Total
0
Share