وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم لەبارەی گەڕانەوەی حاجییان بە رێگەی ئاسمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەمڕۆ بەھۆی ئاڵۆزی و رووداوەکانی ناوچەکە، گەشتێکی حاجییانی عێراق لە مەدینەی پیرۆزەوە، بۆ بەغداد دواخرا”.
ئەوەشخراوەتەڕوو، “سەبارەت بە حاجییانی کوردستان، بەپێی خشتەی فڕۆکەوانی، سبەی یەکەم گەشت ئەنجامدەدرا، تاکو ئێستا بە رەسمی لەلایەن دەستەی باڵای حەجی عێراقەوە ئاگادارنەکراوینەتەوە کە ئایا گەشتەکە دەکرێت یان نەخێر”.
دەشڵێت، “چاوەڕێی پێشھاتەکان دەکەین، ھەرچی زانیاری ھەبێت لەسەر گەڕانەوە، بەزووترین کات پێتان رادەگەیەنین”.