سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، دووئیدارەیی وادەکات مامەڵەیەکی بچووک لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستادا ڕایگەیاند، دووئیدارەیی بەدەستی لایەنەکان نییە و وادەکات مامەڵەیەکی بچووک لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.
وتیشی، “ئەگەر دووئیدارەیی پەیڕەوبکرێت ئەو پارەیەی لەلایەن ئەمریکا و بەغدادەوە بۆ هەرێمی کوردستان دێت دەبڕدرێت”.