وەزارەتی پێشمەرگە: پلەی 8721 پێشمەرگە بەرزکرایەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە خشتەی ئەیلولی 2025، پلەی هەشت هەزار و 721 پێشمەرگە بەرزکرایەوە.

لەو بارەیەوە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو هەوڵەکانمان بەردەوامە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شایستەبوونی پلەکانیان لە وادەی یاسایی و کارگێڕی خۆیدا، بەرزبکرێتەوە.

دەشڵێت، لە بەرامبەر بەرزکردنەوەی شایستەی پلەکانیان، دەبێت پێشمەرگە وەک هەمیشە لە ئەرکی پاراستنی خاک، سنوور، خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی دیسپلینی سەربازییانەی سەردەمی، بەردەوامبن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share