یەکێتی و چێوەی ھەماھەنگی: دوورکەوتنەوە لە دەمارگیریی سیاسی و نەتەوەیی ڕێگاچارەی گەیشتنە بە چارەسەری کێشەکان

كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی فۆتۆ: ئەرشیف

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی سووربوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی سیاسییانە و ئاشتییانەی ھەموو قەیرانەکان و ڕزگارکردنی وڵات لەم دۆخەی تیایدایە و دەشڵێن، دوورکەوتنەوە لە دەمارگیریی سیاسی و نەتەوەیی ڕێگاچارەی گەیشتنە بە چارەسەرکردنی کێشەکان.

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازیکرد لە سەرکردەکانی چێوەی ھەماھەنگی کە پێکھاتبوون لە نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، پرسە سیاسی، ئەمنی و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و “بەرپرسیارانە و نیشتمانییانە تاوتوێی دۆخەکە کرا و ھەڵوەستەکرا لەسەر پێشھاتەکان و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان، بۆ گەیشتن بە ڕێگاچارەی گونجاو و لێکنزیکكردنەوەی بۆچوونەکان لەپێناو پێکھێنانی حکومەتێکی تەوافقی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی خواستی ئەمڕۆی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان بێت”.

لە بەشێكی دیكەیدا هاتووە، کۆبوونەوە بەوردی ھەڵسەنگاندنی بۆ ھەڵوێستی لایەنەکانی عێراق و ھەرێم کرد، بە خوێندنەوە بۆ ئەگەرەکان و لەبەرچاوگرتنی واقیعی ئەمڕۆی عێراق و پێویستیی شەقام، تەئکید لە دروستکردنی تەوافق لەگەڵ ھێزە نیشتمانییەکانی تر کرایەوە، لەپێناو پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەت بە گوێرەی بنەما یاسایی و دەستوورییەکان و پەنابردن بۆ گفتوگۆ، زمانی دیالۆگ و دوورکەوتنەوە لە دەمارگیریی سیاسی و نەتەوەیی بە ڕێگەچارەی گەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەقەڵەمدرا.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چێوەی ھەماھەنگی سووربوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی سیاسییانە و ئاشتییانەی ھەموو قەیرانەکان و ڕزگارکردنی وڵات لەم دۆخەی تیایدایە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەشێوەیەک ببێتەھۆی تەبایی و برایەتیی زیاتر لەنێوان ھێزە شیعییەکان، کورد، سوننە و ھەموو پێکھاتەکانی تردا، ئەمەش لەپێناو ئاوەدانیی زیاتر و سەقامگیریی سیاسی و ئارامی و ئاسایشی زیاتر.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیکردەوە لەسەر پەرۆشیی یەکێتی بۆ پاراستنی یەکڕیزیی نیشتمانیی و پێکھێنانی حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار و چاکساز کە خزمەتی زیاتری وڵات و خەڵک بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، “ژمارەی پڕبوونی قەرەوێڵەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر…
زیاتر ببینە

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: هەر هاوڵاتییەک گلەیی لە مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەیە دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هەر هاوڵاتییەک گلەیی لە مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەبوو دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات”. قائیمقامیەتی سلێمانی…
Total
0
Share