عومەر فەقێ، باگخواز و چالاکوان لە هەولێر دەستگیرکرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەولێر، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ عومەر فەقێ، باگخواز و چالاکوان چووەتە بنکەی پۆلیس و دەستگیرکراوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو بانگخوازە بەتەواوی روون نەکراوەتەوە، بەڵام لە پێشوودا لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا نموونەی بە سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق هێنایەوە و وتی “گۆڕی پڕ نووربێت”.
ئەو قسەیەی عومەر فەقێ ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و لە داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمارکرا.