د. غالب محەمەد: زیانی داخستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەهۆی جەنگەوە 400 ملیۆن دۆلارە

د. غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، زیانی داخستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەهۆی جەنگەوە 400 ملیۆن دۆلارە و کەس نازانێت داهات چی لێدێت.

د. غالب محەمەد لە فەیسبووکی خۆی نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، هەتا شەڕ نەبێت، نازانین داهاتی هەرێمی کوردستان چەندە، بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان، زیانەکانی 40 ڕۆژی داخستنی ئاسمان بەهۆی جەنگەوە 400 ملیۆن دۆلارە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم جەنگە ڕووی زۆر داهاتی هەرێمی کوردستانی هەڵماڵی کە کەس نازانێت چی لێدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
Total
0
Share