عومرەكارێكی دیكەی كورد لە مەككە كۆچی دواییكرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، چوارەم عومرەکاری کوردستان لە مانگی رەمەزاندا، لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوێنی سێشەممە، هاوڵاتی (ئازاد رەحیم کەریم باجەلان) دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کە بە مەبەستی عومرە سەردانی سعودیەی کردبوو، دوای بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە، شەوی رابردوو لە شاری مەککە کۆچی دوایی دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم عومرەکارە تەمەنی 48 ساڵە و پێشتر هیچ نەخۆشیی نەبووە، بە ئۆتۆمبیلی خۆی گەشتی عومرەی کردووە و بەشێوەیەکی کتوپڕ، لە شاری مەککە کۆچی دوایی دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش، نوسینگەی گەرمیانی حەج و عومرەی کوردستان و خاوەن کۆمپانیاکە، هاوکار و هەماهەنگ بوون بۆ مەراسیمی ناشتنی لە شاری مەککە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی حەج و عومرەی هەرێم، ئەمە دەیەم عومرەکاری کوردستانە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعودیە، کۆچی دوایی کردبێت .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردن و چاككردنی شەقامەكان بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردن و چاككردنی شەقامەكان بەردەوامە. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share