کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و فایەق زێدان کۆتاییهات

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و فایەق زێدان لە شاری بەغداد کۆتاییهات.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، ئەمشەو بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد کۆبووەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، پرسەکانی پەیوەست بە کاروباری داد و سەربەخۆیی دادگاکان و سەروەربوونی یاسا، هەروەها رێکارە یاساییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی پەروەردە: پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری کێشەی دامەزراندنی وانەبێژانی چارەسەر نەکردووە

جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کە تایبەت بە خوێندنەوەی…
Total
0
Share