بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتگیریی هەر هەوڵێکی دەستووری دەکەین زامنی خزمەتکردنی خەڵک و پێکەوەژیان لە وڵاتدا بکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، پشتگیریی هەر هەوڵێکی دەستووری و یاسایی دەکەین کە زامنی خزمەتکردنی خەڵک و پێکەوەژیان لە وڵاتدا بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کرد.

لە دیدارێکدا جەختکرایەوە لە پشتگیریکردن لە هەموو ئەو هەوڵە دەستووری و یاساییانەی کە زامنی خزمەتکردنی خەڵک و پێکەوەژیان و سەقامگیری لە وڵاتدا دەکەن.

هەردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ سەرخستن و بەرەوپێشبردنی رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق دووپاتکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەدی حاجی رەشید: تا تەوتین جێبەجێنەکرێت مووچەی فەرمانبەران رزگاری نابێت

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند، بەغداد ناردوویەتی، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشینەکردووە.…
Total
0
Share