پەرلەمانتارێك: “ئەگەر نرخی دۆلار كەمنەكرێتەوە یاسای بانكی ناوەندی هەمواردەكەینەوە”

فراكسیۆنی “نەهج وەتەنی” لە پەرلەمانی عێراق، هەڕەشە دەكات “ئەگەر حكومەت و بانكی ناوەندی پێداگیری بكەن لەسەر بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار، ئەوا یاسای بانكی ناوەندی هەمواردەكەینەوە.”

حسێن عیقابی، ئەندامی فراكسیۆنی “نەهج وەتەنی” لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئازار لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، “سەرباری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتەكان، هێشتا عەلی عەبدلئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی سوورە لەسەر بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار و تەنگهەڵچنین بە هاوڵاتییانی عێراق، بەتایبەت ئەوانەی داهاتیان كەمە.”

عیقابی دەڵێت، “زۆر بەلامانەوە سەیرە وەزیر باس لەوە دەكات كە ناتوانن گۆڕانكاری لە نرخی دۆلاردا بكەن بەو بیانووەی كە نرخێكی گونجاوە و بڕیارەكە بە ڕاوێژ لەگەڵ بانكی ناوەندی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و لایەنە سیاسییەكاندا دراوە.”

ئەندامەكەی فراكسیۆنی “نەهج وەتەنی” دەپرسێت: “نازانین ئایا وەزیری دارایی لە عێراق دەژی یاخود لە وڵاتێكی تر؟ داخۆ قەبارەی ئەو زیانە نازانێت كە هاوڵاتی بەهۆی بڕیارەكەیانەوە پێیگەیشتووە؟ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار نرخی شمەك و كاڵای گران كردووە و تەنانەت بەرهەمی خۆماڵی بەڕێژەی 30% نرخەكەی بەرزبووەتەوە.”

حسێن عیقابی لە ڕاگەیەندراوەكەیدا داوا دەكات نرخی دۆلار بگەڕێندرێتەوە ئاستی پێشووتر و پەرلەمان بڕیار لەو بارەیەوە بدات و دەڵێت، “تەنانەت ئەگەر ئەو كارە پێویستی بە هەمواركردنەوەی یاسای بانكی ناوەندی هەبێت دەیكەین.”

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی یەکەم ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی حكومی لە ماڵی پەرلەمانتارێكدا خۆی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران و سێ چەكداریان برینداربوون و بەپێی زانیارییەكان، بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە. سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی…
Total
0
Share