بزوتنەوەی ئیسلامی سكاڵا دژی باڵەكەی كامیلی حاجی عەلی تۆماردەكات

بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان لە ڕێگەی وتەبێژەكەیەوە، نیگەرانیی خۆی لە جیابوونەوەی باڵی كامیلی حاجی عەلی دەربڕی و ڕایگەیاند، لە كۆنگرە سەركەوتنیان بەدەستنەهێناوە و ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگرنەبەر.

دوێنێ یەكشەممە، باڵی كامیلی حاجی عەلی لە بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان جیابوونەوە و لەگەڵ بزاڤی چاكسازی و گەشە-دا كە محەمەد بازیانی ڕێكخەرە گشتییەكەی بوو، یەكیانگرت و حزبێكی نوێیان بە هەمان ناوی بزوتنەوەی ئیسلامییەوە دامەزراند.

لە كاردانەوەی ئەو جیابوونەوەیەدا، عەبدوڵڵا وەرتی، وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لە كاتێكدا كۆمەڵگەكەمان ڕووبەڕووی شاڵاوێكی فیكری و بەدڕەوشتی بووەتەوە، چەند كەسێك كە نەیانتوانیوە متمانەی كۆنگرەی 12 بەدەستبهێنن و بە دەستلەملانێ لەگەڵ كەسانێكدا كە لە مێژووی بزوتنەوەدا هەمیشە سەرقاڵی ململانێ و دووبەرەكی بوون لەناو ڕیزەكانی بزوتنەوەدا، جارێكی تر هەوڵی لێكترازان و دووبەرەكییان دا لەناو ڕیزەكانی بزوتنەوەی ئیسلامیدا”.

ڕۆژی پێنجی شوباتی 2022 كۆنگرەی 12ـیەمینی بزوتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەچوو، كامیلی حاجی عەلی تاكە كاندیدی پۆستی ڕابەری بزوتنەوە بوو، بەڵام سەركەوتنی لە كۆنگرە بەدەستنەهێنا و عیرفان عەلی عەبدولعەزیز كە پێشتر دەستیلەكاركێشابووەوە، بە ڕابەری بزوتنەوە هەڵبژێردرایەوە، دوو ڕۆژ دواتر كامیلی حاجی عەلی، بزوتنەوەی بە دەستكاریكردنی دەنگەكانی كۆنگرە تۆمەتباركرد و داوای لە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز كرد دەستلەكاربكێشێتەوە بەو پێیەی پێشتر دوو جار ڕابەری گشتیی حزبەكە بووە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، مافی بوون بە ڕابەری بۆ سێیەم خوول نییە، بەڵام گوێ لە داواكەی نەگیرا و ئەوەش ناڕەزایی باڵی كامیلی حاجی عەلیی لێكەوتەوە و سەریكێشا بۆ جیابوونەوە و دروستكردنی حزبێكی نوێ.

وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی لەو بارەیەوە دەڵێت، “بۆشایی یاساییمان هەبوو، كاندیدی پۆستی ڕابەری گشتی نەیتوانی 51%ی دەنگەكانی كۆنگرە بەدەستبهێنێت، بۆیە مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بووەتەوە بە ڕابەری بزوتنەوە”.

عەبدوڵڵا وەرتی جەختیكردەوە كە كۆنگرەی بزوتنەوە لە ڕووی شەرعی و یاساییەوە قبوڵكراوە و كۆتاییهاتووە و ڕایگەیاند، “ئەوانەی بە بزوتنەوەی ئیسلامی ڕازینین، خۆیان ڕێگەكەیان هەڵبژاردووە”.

وتەبێژی بزوتنەوە ئاشكراشیكرد، ئەنجومەنی سەركردایەتیی بزوتنەوەی ئیسلامی هەموو ڕێكارێكی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی شكۆ و ناوەندێتیی بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان و وتی، “دادگا یەكلاییكردووەتەوە كە كۆنگرەی بزوتنەوە شەرعی بووە و ڕابەری بزوتنەوە ڕابەری شەرعیی بزوتنەوەی ئیسلامییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: 60  ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی ئامادەکراوە بەڵام بەغداد وەریناگرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەگەر بەغداد 120 ملیارەکە نەنێرێت، کورتهێنانی مووچە زیاتردەبێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی:کارمان بۆ ئەوەکردووە پەرە بە توانای گەنجان و ژنان بدەین بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی کاریگەرتر لە کۆمەڵگادا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ  سۆوفی ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیا و دۆچێسی ئێدینبێرگ…
Total
0
Share