وەزارەتی دارایی هەرێم: شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی خانەنشینیان خەرجدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردرا شایستەی شەش مانگ مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم خانەنشینان خەرجبکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و بە فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری، رۆژی چوارشەممە، 8ی تشرینی یەکەمی 2025، شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەشدەکرێت، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبوونیان بۆ دەرکراوە و تاوەکو ئێستا ئەو شایستەیەیان وەرنەگرتووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “چەند جارێک بە نووسراوی رەسمیی داوا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە ئەو شایستەیەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی هاوتاکانیان لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق خەرجبکات، بەڵام تائێستا رەزامەندی لەسەر نەداوە، بۆیە بڕیاردرا سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجبکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژماره‌یه‌ك زیندانیكراوى بادینان بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نایانگرێته‌وه‌ ‏

تیمی كوردستانی ڕێكخراوى ‏CPT‏ ڕایده‌گەیه‌نێت، ژمارەیەک زیندانیکراوى بادینان ئەو ‏بڕیارە نایانگرێتەوە کە سەرۆکایه‌تیى هەرێم دەریکردووە بۆ کەمکردنەوەى سزاى…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەبارەی کوژرانی بەرپرسێکی ئاسایش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی بەرپرسی ئاسایشی گومرگی سەرزێڕی ناوچەی بەرواری باڵا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”…
Total
0
Share