حکومەتی هەرێم مندالێکی تازە لەدایکبوو لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنێتەوە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، منداڵێکی تازە لەدایکبوو، لە سنوورەکانی بیلاڕوسیا – پۆڵەندا دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و چارەسەری پێویستی بۆدەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئەو منداڵە لەسەر سنوورەکان لە بارودۆخێکی سەختدا لەدایکبووە و دوای دروستکردنی هاوئاهەنگی، بڕیارە منداڵەکە و کەسوکارەکەی بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

خێزانە کوردەکە ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و بڕیارە دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بگەڕێندرێنەوە.

دوای کردنەوەی ڕێگای بیلاڕوسیا – پۆڵەندا هەزاران کۆچبەری کورد ئەو ڕێگایەیان گرتەبەر بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی 73 هەزار هاوڵاتیی هەرێم چوونەتە بیلاڕوسیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەبوبەکر هەڵەدنی: لەسەر بابەتی دەستدرێژیی پزیشکەکە ئامادەم بچمە بەردەم دادگا

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە کەیسی دەستدرێژیی پزیشکێکی جوانکاری بۆسەر پێنج ژن ڕایگەیاندووە، بابەتەکە بەلاڕێدابراوە تەوزیفی…
Total
0
Share