هاتوچۆ داوای گەڕاندنەوەی سیستمی مراندنی ئۆتۆمبێل دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ، داوادەكات سیستمی “مراندنی ئۆتۆمبێل” پەیڕەوبكرێت و هاوردەكردنی ماتۆڕسكیل ڕابگیرێت.

تاڕق ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، پێشنیازێكیان داوە بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕاگرتنی هاوردەكردنی ماتۆڕسكیل و توكتوك بۆ ماوەی سێ ساڵ جگە لەو ماتۆڕسكیلانەی بۆ هێزەكانی ناوخۆ هاوردە دەكرێن.

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ ئاشكرایكرد، داوایانكردووە كاركردن بە بڕیاری ژمارە 68ی ئەنجومەنی وەزیران ڕابگیرێت كە شۆفێری سەرپشككردووە ڕەسمی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكەی بدات، یاخود ئۆتۆمبێلێكی دیكەی بۆ بمرێنێت، بەڵكو دەیانەوێت پرۆسەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل وابەستەی مرادنی ئۆتۆمبێلێكی تر بكرێت بۆ ئەوەی قەرەباڵغیی شەقامەكان كەمببێتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردە ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەبێت

بابەتی دواتر

ئەو کەسە دەستگیرکرا کە بەڵێنی بەخەڵکی دابوو دایانبمەزرێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری لێخۆشبوون دەركرا

بڕیاری لێخۆشبوون و ئازادكردن بۆ توێژێكی سەربازی دەركرا. سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق، بە بۆنەی یادی دامەزراندنی…
Total
0
Share