کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئەمریکا، دیمەشق و هەسەدە دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، دیمەشق و ئەمریکا دەستیپێکرد.

وەفدێکی باڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە مەزڵوم عەبدی سەرۆکایەتیی دەکات، گەیشتە دیمەشق.

ئێستا کۆبوونەوەکە دەستیپێکرد کە تۆم باراک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا ئامادەن، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی باکووری  رۆژهەڵاتی سوریا دەکرێت.

وەفدەکەی هەسەدە کە مەزڵوم عەبدی سەرۆکایەتیی دەکات هەریەک لە روهلات عەفرین، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژە و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەندامن تیایدا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: میدیاکانمان پێویستیان بە بەخۆداچوونەوەی جددی و گۆڕانکاریی ریشەیی هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی دووەمین کۆنفرانسی رێکخستنەوە و داڕشتنەوەی سیاسەتی میدیایی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: هاوڵاتییەك لەهەوڵێكی كوشتن ڕزگاركرا و تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك لەهەوڵێكی كوشتن ڕزگاركراو تۆمەتبارەكەش دەستگیركرا. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share