ئەو بووکەڵانەی دەوترا بوونەوەری ئاسمانین چۆن دروستکران؟

ساڵی رابردوو دۆزینەوەی پاشماوەی چەند بوونەوەرێکی ئاسمانی لە وڵاتی پیرۆ بووە بابەتی گەرمی میدیا جیهانییەکان، دوای چەند مانگێک لە لێکۆڵینەوە شارەزایەکی بواری شوێنەوار راستیی بابەتەکە ئاشکرادەکات.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو دوو بووکەڵە کە شێوەیان لە بوونەوەرە ئاسمانییەکان دەچوون لە وێستگەیەکی فڕۆکەخانەی لیما لە پیرۆ دۆزرایەوە، شارەزایانی بواری شوێنەوار لە نووسینگەی داواکاری گشتیی دەستیانکرد بە توێکاری و بۆیان دەرکەوت ئەمانە جگە لە بووکەڵەیەکی دروستکراو هیچ شتێک نین.

بە وتەی ئەو شارەزایانە بووکەڵەکان لە ئێسکی مرۆڤ و ئاژەڵ دروستکراون و بە ماددەیەکی تایبەت بەیەکەوەنووسێنراون.
پێشتریش رۆژنامەنووسێکی مەکسیکی لەناو کۆنگرێسی وڵاتەکەیدا نمایشی پاشماوەی دوو بوونەوەری کرد و داوایکرد دان بە بوونی بوونەوەری ئاسمانیدا بنرێت، بەڵام بەرپرسانی پیرۆ تەواوی ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردەوە و بە هەواڵی ساختە و بێ بنەما وەسفیانکرد.

بابەتی پێشتر

وەزیری بازرگانیی عێراق: بەشە ئاردی ساڵێک و شەش بەشەخۆراک زامنکراوە

بابەتی دواتر

كارەبای سلێمانی: زیاتر لە 17 هەزار هاوبەشی نوێ كارەبایان وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share