نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، دووشەممە مووچەی مانگی 7ی 2025ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
وتیشی، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستایە و ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا 4,100ە، کۆی خەرجیی مووچەی یەک مانگ 24 ملیار دینارە.