نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ مووچەی 111 هەزار مووچەخۆری وەزارەتی پەروەردە دابەشکرا، بەڵام مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەکرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی نووسراوی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت لە هەمان رۆژی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەت دابەشبکرێت، بەڵام ئەوان پابەندی بڕیاری خۆیان نابن”.

ئاشکراشیکرد، “بە دڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت، بەڵام ناکرێت هەموو مانگێک لە مووچەخۆرانی دیکەی وەزارەتی پەروەردە جیابکرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 9 تـ.ـیرۆریـ.ـست ڕادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش, بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی وورد لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە ئاستی هەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی هەرێم و عێراق و هاوپەیمانان زیاتر بکرێت

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، “پێویستە ئاستی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان زیاتر بکرێت”.…
Total
0
Share