راگەیاندن و هۆشیاریی هێزەکانى 70: بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی مووچە و ئیمتیازاتی پێشمەرگە لە بەغداد کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرى راگەیاندن و هۆشیاریی هێزەکانى 70 رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەبارەی مووچە و ئیمتیازاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەک لە بەغداد ئەنجامدرا.

ئەحمەد لەتیف، بەڕێوەبەرى راگەیاندن و هۆشیاریی هێزەکانى 70 ئاشکرایکرد، “ئەمڕۆ وەفدێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی مووچە، ئیمتیازات و خانەنشینیى هێزەکانى پێشمەرگە لە بەغداد لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی عێراق کۆبوونەتەوە”.

وتیشی، “تاوەکو گەیشتن بە دەرەنجامێک ئەو وەفدە ناگەڕێنەوە، چونکە دەمانەوێت یاسای خانەنشینی بەجۆرێک بێت کە بەرژەوەندیی خانەنشینانیی هەرێمی تێدابێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەفدەکە پێکهاتووە لە نوێنەرى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم، وەزارەتى دارایی، هێزەکانى حەفتا و هەشتا، سەردانی بەغدادیان کردووە تاوەکو بەپێی یاسای ژمارە 38ی ساڵی 2007ی خانەنشینی، گفتوگۆی مووچە ئیمتیازاتەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: توشبووانی کۆرۆنا نوێیەکە لە هەمان نەخۆشخانە و هەمان چارەسەری کۆرۆنا وەردەگرن

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی شوبات ڕایگەیاند کە هەموو ئەوانەی توشی کۆرۆنای نوێیەکە دەبن هەر هەمان…
زیاتر ببینە

ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، سیروان سیرینی، سكرتێری…
Total
0
Share