پارەی مووچەی مانگی حەوت نێردرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی حەوت، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دینار، وەک تەمویلی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە، مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەوەی ئێمە داوامانكردووە دابینكردنی مووچە و گەڕاندنەوەی پاشەكەوتەكەیە”

د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئەوەی ئێمە داوامانكردووە ئەولەویەت دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share