ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم وەكو عێراق مووچەكەیان تەوتین بكرێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە كردنەوەی ناوەندی دارایی و بازرگانی لە سلێمانی هەنگاوێكی گرنگە بۆ برەودان بە مامەڵە بازرگانییەكان و كاریگەریی دەبێت لەسەر جووڵەی بازرگانی.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، “تەوتین پەیوەندی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراقەوە هەیە كە بەپێی بڕیارەكە دەبێت هەموو مووچەخۆرانی هەرێم وەكو عێراق مووچەكەیان تەوتین بكرێت و بوونی لقی بانكەكان لەم ناوەندە ئاسانكارییە بۆ مووچەخۆران كە بتوانن مووچەكەیان لە رێگای بانكەوە وەربگرن.