ئەوقافی سلێمانی لەبارەی وتاری هەینی ئەمڕۆوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لەبارەی تەوەری وتاری ئەمڕۆی هەینی 29 ی کانوونی دووەم، ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت، “ئەو تەوەرەی لە وەزارەت دانراوە پێوەی پابەند دەبین”.

بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “بەڕێوەبەرایەتیەکەمان پابەندی ناونیشانەکانی لێژنەی باڵای بۆردی وتاری ئایینیە و سەرجەم وتار خوێنانیشمان ئاگادار کردۆتەوە کە یەکێک لەتەوەرەکانی وتاری ئەم ھەینییە ھەڵبژێرن کە لەلایەن لێژنەی باڵای بۆردەوە دەست نیشان کراوە”.

ئەوقافی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” لەسەر ناونیشانەکانی وتاری ھەینی لەچەند سایت و  پەیجێک لێدوانی دوور لەڕاستی بێ بنەما بەناوی  بەڕێوەبەری  گشتی ئەوقافی پارێزگای  سلێمانی بڵاوکراوەتەوە”

ڕونکردنەوەکەی ئەوقافی سلێمانی لە دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم تەوەری وتاری ئەمڕۆ هەینی بڵاوکردەوە و یەکێک لە تەوەرە دیاریکراوەکان قسەکردنە دژی ئەو فیلمەی لە چەند میدیایەکی ئێرانەوە سەبارەت بە شەوی هێرشی داعش بۆ سەر هەولێر بڵاوکرایەوە.

ئەمە تەوەری دەستنیشانکراوە بۆ وتاری ئەمڕۆ هەینی

بابەتی پێشتر

دیپۆرتیڤۆ ئالکۆیانۆ 1-2 ئەتلەتیک بلباو

بابەتی دواتر

داعش لە عێراق دەگەڕێتەوە یان ئەجێندای دەرەکی جێبەجێ دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share