عەلی حەمە ساڵح: دانانی کامێرای هاتوچۆ کاری حکومەتە نەک کەرتی تایبەت

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە سیستمی نوێی دانانی کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەویی هاتوچۆ ڕایگەیاندووە، “من دژی دانانی کامێرا نیم بەڵام دانان و بەڕێوەبردنی کاری حکومەتە نەک بدرێت بە کەرتی تایبەت”.

عەلی حەمە ساڵح باس لەوە دەکات، کە لەدوای دانانی کامێراکانی هاتوچۆ لە سلێمانی نزیکەی 300 کامێرا لە هەولێر و دهۆکیش جێگیردەکرێن و بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەک کراوە.

سەبارەت بە دانانی کامێراکان چەند خاڵێکی خستووەتەڕوو ئەوانیش:

یەکەم: ئەمە ئیشی حکومەتە نەک هێنان و دانان و بەڕێوەبردنی بردێت بە کەرتی تایبەت.

دووەم: شوێنی هەموو کامێراکان ئیعلان بکرێت.

سێیەم: داهاتی کامێراکان بۆ ڕێگاوبان خەرجبکرێت.

چوارەم: گوزەرانی خەڵک ڕەچاوبکرێت.

بابەتی پێشتر

مەرجەعێكی ئایینیی ئێران: سعودیە مەورووژێنن

بابەتی دواتر

سەركردەی باڵای ئەفغانستان و تاڵیبان پەچەی بەسەر ژناندا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share