ملیۆنان کەس لە جیهاندا عاشقی خواردنەوەی قاوەن، بەڵام بەشێکیان ئەو زانیارییەیان لانییە کە خواردنەوەی قاوە لەگەڵ کۆمەڵێک بەرهەمی خۆراکی دیکەدا گونجاو نییە.
شارەزایانی بواری پزیشک لیستی کۆمەڵێک بەرهەمی خۆراکییان ئامادەکردووە کە گونجاو نییە لە پێش یان لەدوای قاوەوە بخورێن لەوانەش:
-میوە مزرەمەنییەکان، وەک لیمۆ و پرتەقاڵ
-گۆشتی سوور
-شیر
-خواردنە برژاوەکان
-ئەو بەرهەمە ئامادەکراوانەی “دانەوێڵەی بەیانیان”یان پێدەوترێت”
-ئەو خواردنانەی ئاستی سۆدیۆمیان بەرزە.
لەگەڵ ئەمانەشدا خواردنەوەی قاوە لەگەڵ کۆمەڵێک بەرهەمی خۆراکی دیکە هیچ زیانێکی بەدواوە نییە لەوانەش:
-نان
-چەرەزات
-تووەکان
-شۆفان