دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو کەسە دەستگیرکرا کە لە هەڵەبجە هەڵیکوتابووە سەر ماڵێک

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە رووداوی هەڵکوتانە سەر ماڵێک لە پارێزگای هەڵەبجە، بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە چەند کەناڵ و پەیجێک بڵاوکرایەوە کە کەسێک هێرشدەکاتە سەر ماڵی هاوڵاتییەک، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور بەدواداچوونی وردیان لەسەر رووداوەکە ئەنجامدا.

دەشڵێت، هێزەکانی ئاسایشی بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور، تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیرکرد و خاوەنی ماڵەکەش فەرمانی دەستگیرکردنی لە رابردوودا هەبووە، بەو هۆکارە رووبەڕووی دادگا کرانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا هەردوو تۆمەتباری رووداوەکە بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share