شەش عێراقی هەوڵیاندا بە فڕۆكەیەكی تایبەت كۆچ بۆ ئەوروپا بكەن و دەستگیركران

دەسەڵاتدارانی ئەمنی لە لوبنان ئاشكرایانكرد، شەش كەسی عێراقی دەستگیركراون كە هەوڵیانداوە بە فڕۆكەیەكی تایبەت كۆچ بۆ ئەوروپا بكەن.

میدیای فەرمیی لوبنان ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، “ئاسایشی گشتیی لوبنان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەیروت شەش كەسی عێراقییان دەستگیركردووە.”

ڕوونیشیكردەوە، “ئەو شەش كەسە عێراقییە بەنیازبوون بە فڕۆكەیەكی تایبەت گەشت بۆ ئەوروپا بكەن و وەك پەنابەر ڕوو لە وڵاتێكی ئەوروپی بكەن.”

“ئاژانسی میدیای نیشتمانی” لە لوبنان لە زاری بەرپرسانی ئەمنییەوە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە ئەو عێراقییانەی دەستگیركراون، “دەیانویست لە دەرەوەی یاسا، كۆچ بكەن و داوای مافی پەنابەرێتیی سیاسی بكەن.”

بابەتی پێشتر

ئەمریكا.. بایدن بەنیازە دەرگای وەرگرتنی پەنابەر بكاتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ لە یاری لوتکەدا بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە تۆتنهام داماڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share