وەزیری شارەوانی: تائێستا فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر دەرچووە

وەزیری شارەوانیی هەرێم رایگەیاند، “تائێستا فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر دەرچووە”.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، رایگەیاند، “تائێستا فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر دەرچووە و ئێستاش پرۆسەی كاركردن بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە رێكوپێكی بەڕێوەدەچێت و پرۆسەكە بەردەوامە.

لەبارەی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانەی لیستەكانیان تەواونەكردبوو، وەزیری شارەوانی دەڵێت، “ئێستا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لیژنەیەكی تایبەتمەند كار لەسەر ئەو پرۆسەیە دەكات و سەردانی ئەو وەزارەتانەیان كردووە و هاوكاریان بوون بۆ ئامادەكردنی لیستەكانیان”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەكێتی: یەكێتی داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە ئەو پارەیەی هاتووە بەسەر مووچەخۆراندا دابەشبكرێت

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچەدایە و داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌…
Total
0
Share