خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی سێ خەڵاتی جیهانیی بەدەستهێنا

خوێندکارێکی بەشی فلیمسازی زانکۆی سلێمانی توانی لە پێشبڕكێی لاوانی جیهاندا سێ خەڵات بەدەستبهێنێت.

زەند هێرش خوێندکارە لە کۆلێژی هونەر بەشی فیلمسازی، بۆ ئەمساڵ توانی بەشداری لە لوتکەی سەركردەی لاوانی جیهان بکات کە بەشداری 90 گەنج لە سەرانسەری جیهانەوە لە دورگەی ماڵدیڤ بەڕێوەچوو.

بابەتی لوتکەکە لەبارەی (Inclusivity, Diversity) و ماوەی چوار رۆژی خایاند، زەند هێرش توانی خەڵاتەکانی باشترین سەركردایەتی، دروستكردنی ناوەڕۆك و نوێنەرایەتیی بەدەستبهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆڵبەرێك كوژرا تەنها مانگێكە هاوسەرگیریی كردووە
تورکیا و ئێران بەردەوامن لەسەر کوشتنی کاسپکارانی کورد لەسەر سنوور

لەماوەی تەنها هەفتەیەکدا پێنج کۆڵبەری کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و ئێرانەوە کوژراون و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.…
Total
0
Share